هاجەر سەعیدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاجەر سەعیدی چالاکی ژنان لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

هاجەر سەعیدی چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنان لە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.


دانیشتنی دادگایی هاجەر سەعیدی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران و بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی و پەیوەندی لەگەڵ چالاکانی کرێکاری، بەڕێوەچووە و حوکمی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ فە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.


بە پێی ئەو حوکمە، هاجەر سەعیدی هەر چوار مانگ جارێک دەبێت سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بکات و خۆی بەو ئیدارەیە بناسینێت.


هاجەر سەعیدی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و دوایی ١٨ رۆژ لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *