چالاکێکی بواری ژنان دەسبەسەر کرا

هاجەر سەعیدی  چالاکی بواری ژنان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە، هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە و دەسبەسەریان کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان‌گواستوە.

هاجەر سەعیدی، دایکی کوڕێکە بە ناوی “شوان” کە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ناوبراو پێشتر و لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *