سەعید سەنگەری دوای ٢٠ ساڵ بەندکران لەسەر دۆسیەیەکی دیکە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سەعید سەنگەر، بەندکراوی سایسی خەڵکی پیرانشار لەحاڵێکدا بیستەمین ساڵی بەندکرانی خۆی لە بەندیخانەی ورمێ تێپەڕ دەکات، لە سەر دۆسیەیەکی دیکە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی فێوریەی ٢٠٢٠)، بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە فەرمی بە سەعید سەنگەری کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە بەندیخانەیە ڕاگەیاندووە کە لەسەر دۆسیەیەکی دیکە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


سەپاندنی ئەو حوکمە نوێیە لە کاتێکدایە کە سەعید سەنگەری ماوەی دوو ساڵە حوکمەکەی تەواو بووە و بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانە ڕاگیراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید سەنگەری، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە موجاهدینی خەلق” و “پەیوەندی لە گەڵ دەرەوەی بەندیخانە” لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بانگ کراوە و ١١ی ڕەشەممە حوکمەکەی بەسەردا سەپاوە.


سەعید سەنگەری، تەمەن ٥١ ساڵە، لە رێکەوتی ١٠ی خاکەلیوەی ١٣٧٩ی هەتاوی لە شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ سنە و پاشان بۆ تاران گوازرانەوە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕیکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر فاتمی، بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامەتی لە موجاهدینی خەلق، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و بۆ بەندی ٢٠١٩ی بەندیخانی ئێڤینی تاران گوازرایەوە.


سەعید سەنگەری دواجار مانگی بەفرانباری ١٣٨٢ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ و حوکمی سێدارەکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و دوای چوار ساڵ واتە ساڵی ١٣٨٦ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سنە. ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٤ جارێگی دیگە گوازرایەوە بۆ بەندخیانەی ورمێ و لەوکاتەوە لەوبەندیخانەیە ڕاگیراوە.


حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی ئەو بەندکراوە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی سنە بۆ ١٨ ساڵ کەم کرایەوە و هەمان ساڵ حوکمی ئازادی ناوبراو لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا، بەڵام، ئیدارەی ئیتلاءات ڕیگری لەئازادی ناوبراو کرد و لەوکاتەوە هەر لە بەندیخانە ئورمیە ڕاگیراوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەمافی مرەخەسی بێبەش بووە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *