نیگەرانیی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەگەری روودانی کارەساتێکی مرۆڤی لە بەندیخانەی ورمێ

بە پێی زانیارییە باوەڕ پێکراوەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ پەرەی گرتووە و ئەگەری روودانی کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لەو بەندیخانەیەدا نیگەرانیی قووڵی لە ناو خەڵک و زیندانییان درووست کردووە.


بە پێی ئەو زانیاریانە لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ کە هەڵگری نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، گوازراونەتەوە بۆ بەشی تەندرووستیی بەندیخانەکە، بەڵام بهداری زیندان لە پشکنین یان هەر چەشنە هەنگاوێکی پێویست خۆی بواردووە و ئەو بەندکراوانە گوازراونەتەوە بۆ بەندەکانیان.


گەڕانەوەی ئەو بەندکراوانە بۆ بەندەکانیان کە هەموویان نەخۆش بوونە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستۆتە نێو بەندکراوانی بەندیخانەکە. ئەو بەندکراوانە داوا لە سەرجەم ڕ ێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن کە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی و پێش بە کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لە بەندیخانەی ورمێ دا بگرن.

شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش شۆڕشی بەندکراوانی بەندیخانەکانی سەقز و مەهاباد کەڕاپۆرتی لە مێدیاکاندا بڵاو بۆوە ، ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتیان لە بەندیخانەی ورمێ گرتوتە بەر و بەرپرسانی دادوەری و ئەمنییەتی هەرچەشنە شوڕش بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا یان نیگەرانیی بەندکراوان لەو بارەوە ڕەت دەکەنەوە.

بە پێی یاسا، چاودێری بە سەر دۆخی بەندیخانەکان و دەستبەسەرگەکان لە ئەستوی دەزگای دادوەری دایە و بەو پێیە بەرپرسایەتیی پاراستنی گیانی بەندکراوان لە ئەستۆی ناوبراو و بەرپرسانی بەندیخانە دایە.


بە سەرنجدان بەوەیکە بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ هیچ ڕێوشوێنێکی خۆپاراستن دژی ڤایروسی کۆرۆنا نادەن و نکۆڵی لە ڕاستییەکان دەکەن، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە سەرنجێکی تایبەت بدەنە بەندیخانەکانی ئێران بە تایبەتی بەندیخانەی ورمێ، تاکوو پێش بە کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی بگیردرێت.بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی کە لە هەموو کات زیاتر مەترسی لە سەر گیانیان درووست بووە،نیگەرانی ئەوە هەیە کە کۆماری ئیسلامی ئەو دۆخە بۆ پاکانەحیساب لە گەڵ بەندییە سیاسییەکان بە کار بینێت.هەر بۆیە بە هەوڵدان بۆ پاراستنی گیانی زیندانیان ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی خۆیان بە جێ بگەیەنن.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *