ناوی باوک : محەمەد
ناوی دایک: حەبیبە
ساڵی لەدایکبوون:
شوێنی لەدایکبوون: لەشکرگە
رێکەوتی شەهیدبوون: ١٣٥٨.٠٥.٢٤
شاوێنی شەهید بوون : دوریسان
شوێنی گڵکۆ: ساتیاری
چۆنیەتی شەهیدبوون: دەگیری
سەر بە هێزی: شاهۆ
پلەی تەشکیلاتی: بەرپرسی بەشی نیزامی کومیتەشارستانی هەورامان و جوانڕۆ
ئورگان/هێز: کومیتەی شارستانی هەورامان و جوانڕۆ
کورتەی ژیاننامەی شەهید
موستەفاحوسینی کوڕی محمد و حەبیب لە بنەماڵەیەکی هەژار و کەمسەڵاتی ناوچەیئێناخی لە گوندی وارامچە لە دایاک بووە .
شەهید هەرلەسەرتای منداڵیەوە لەخۆشەویستی وسەرپەرەستی باوکی بێ بەش دەبێت .ئەرکی پەروەردەکردنی چوار برا و دوو خوشک دەکەویتەئەستۆی دایکیکی خۆڕاگرودڵسۆزهەربەم هۆیەوەئەم منداڵەبێ باوکانە بەناوی دایکیانەوەناوبانگیان دەرکردبوو.
ئەمدایکەقارەمان و ساردوگەرم چێشتوەی ژیانی پڕمەینەتی لەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسایەتیدامنداڵەکانی گەورەکردن و لە ئاکامداسێ کەس لەکوڕەکانی سێ کچەزای لەوپەڕی سەخاوەت ودڵ ئاوالەییەوەپێشسکەش بەبارگای ئازادی خاک و نەتەوەکەی کرد .
شەهید موستەفالەگەڵ کوێرەوەری و مەینەتیەکانی ژیان وردە وردە گەشەی کردبەهۆی نزیکایەتی وتێکەڵاوی نااوچەکە لەگەڵ شۆڕشی ئەییلول / کاک موستەفا تێکەڵاوی سیاسەت و شۆڕش دەبێ .
ساڵی ١٣٤٥ لە باشوری کوردستان پێوەندی بەحدک وەدگریت.دوتربەهۆی کێشەی نێوخۆیەکانی حدک .ئاڵۆزی ناوچەکەبۆ خۆپاراستن وبەردەوام بوون لە خەباتدا بۆ ماوەیەک لە سلێمانی لەپەنای باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دا لەگەڵ هاوڕییانی نیشتەجێ دەبێ .دواتردەبێتەپێشمەرگەی باڵی مەکەتەبی سیاسی پارتی.بەهۆی لێهاتویی وشارەزایی زۆرزووبووبەجێگای باوەڕی بەرپرسان وپلەی سەرلەقی پێ سپێردرا .پاش هیوربوونەوەی کێشەنێوخۆیەکانی پارتی بەڕەسمی بووبەیەکێک لەسەرلەقەسەرکەوتوەکانی پارتیلەناوچەی هەڵەبجەهەروەک باس کراشەهیدموستەفاوبراکانی بەهۆی لەدست دانی باوکینەوەلەسەردەمی منداڵیدا بەناوی دایکیانەوەناوبانگیان دەرکردبوو .
حەبیبە،کورت کراوەکەی حەبەناوباگەبۆئەم قارەمانانە موستەفا حەبەناوێکی دیاری نێوڕێزەکانی هەدوباڵی پارتی وهەروەها خەڵکی ناوچەکەش بوو .
ساڵی١٣٥٧ لە پاش ڕۆخانی نیزامی پاشایەتی وئاشکرابوونی حدک ودامەزرانی ڕێکخسنەکانی حدک لە شاروگوندکانی کاوردستان،کاک موستەفا دبێتەئەندامی کومیتەی هەورامان و جوانڕۆی وبەرپرسی نیزامی حدک لەو ناوچانە.
پاش ڕۆخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و بێ سەرەوبەرەی لەشارەکانی ئیراندا بەتایبەت کورداتان لەلایەن کومیتەی جوانڕۆ وهەورامانەوەبەرپرسایەتی پارستنی ئەمنیەت و ئارامی ناوچەکە بەشارلادیەکانەوە بەکاک موستافا سپێردرا .
پاشان وەک کەسێکی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵکی ناوچەکە لە کێشەکۆمەلایەتی وسیاسیەکاندا دەورینەرچاوی هەبوو .بۆنمونە دانیشتنی لەگەڵ ئەحمەدی موفتی زادە و عەبدولوەهاب ئەتروشی نوێنەری قیادەموقەتە و ئازادکردنی ئاغابابازادەگان کە لەلایەن قیادەموقەتەوە گیرابوو و ببوەهۆی ئاڵۆزی لە ناچەکەدا .پاراستنی ئەمنیەتی سمیناروکۆبونەوەبەربڵاوەکان بۆچارەسەرکردنی گرفتی ناوچەکە .
لەتەحەسونی قوڕی قەڵا وەک ئەندامی شورای تەحەسونەکەهەڵبژێردرا،پاراستنی ئەمنیەتی بەشدارانی تەحەسونیشی پێ ئەسپێردرا.لەهاتنی هەیئەتی حکومەت بۆوتوێژ لەگەڵ شورای تەحەسونەکە دەورێکی زۆری باشی هەبووبەتیبەتی ئەوکاتەی کە بەشێک لە بەشدارانی تەحەسونەکە کەوتنە سوکایەتی و ئازاردانی (حاجی ئاخوند}کەئەدامی هەیئەتی حکومەت بو.
پاش کارەساتی هەڵەبەجە دووکوڕی کاک موستەفا کەهەردوکیان ئەندامی حیزب بووننەیان توانی دەرباز بن کەوتنە دستی هێزکانی کۆماری ئیسلامی دادگای کردنی ئەم دوو مرۆڤ دەکەویەت کرماشان حاکمی شەرحەکەشیان دەبێتە حاجی ئاخوند ،حاجی ئاخوند پاش ناسنەوەیان کە ئەمانە کوڕی کاک موستفا حوسنین پێان دەڵێت کا ئێوەتاوانی قورستانب لەسەربەڵام من بەباوکی ئیوە قەرزدارم ق ئینسانەتێکی کەورەی لەگەڵ من کردوە هەربۆیە من لێتان خۆش ئەبم ئازادتان ئەکەم .
سپای پاسداران و چاشەکان و مەکتەبی قورئانیەکان کەوتبونە پیلان گێڕی بۆتێک دانی تەحەسونی قوڕ قەڵا.هەربۆیە کاک موستەفا بۆ پوجەڵ کردنەوەی ئەم پیلانە لەهەوڵ وتەقالادا بوو .
شەوی 19790815 تیمێک پاسدارکە بەنیازی دزەکردن بۆ لای قوڕی قەڵا بون لە نیزیک گوندی دوریسان و بیمارستانی پاوە دەکەونە کەمینی پێشمەرگەکان و لەتەقە ولێکدانێکی کوردتداچەند پاسدارێک دەکوژین و ئەونی دیکە هەڵدێن.
رۆژی دوای یانی19790816پاسدار و جاشەکانی بە هەموو هێزیانەوەکەوتنە هێرش کردن لە یەکەم ساتەکانی شەڕدابەداخەوە کاک موستەفا دەکەوێتە بەر گولەی داگیرکەرانی ئیسلامی کوردستان و بەسەختی بریندار ئەبێت .
بەهۆی نەوونی ئیمکاناتی دەرمانی ڕەوانەی شاڕەوانسەرکرا بۆئەوەی لەوێشەوە ڕەوانەی شاری سنە بکرێت بۆتەداوی برێنەکەی بەڵام بەداخەوە بە هۆی هێرشی ئەرتەش وسپای کۆماری ئیسلامی بۆ جادەی ڕەوانسەرکامیاران بۆ ڕەوانەکردنی هیز بۆ پاوە نەتوانرا کاکە موستەفای بریندار بگاتە شونینی مەبەست و لە نیزیک شاری روانسەردا بەهۆی کاری بوونی برینەکەیەوە بەیەک دونیا ئاوت و ئارەزوەوە چاوەکانی بۆ هەمیشە لە سەر یەک دانەو چوەنێوکاوانی نەمرانی سورخەڵاتی گەل وبوسونبولی سەرفرازی بەربەرەکانی دژی سپاسی داگیرکەری کوردستان .
هەواڵی شەهیدبوونی موستەفای حەبە شۆڕەسواری ناوچەیئێناخی بوو بەهۆی غەم وپەژارەی دڵسۆزانی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان .
لەلەیەکی دیکەشەوە بوو بەهۆی بەرز بونەوە ورەی خۆفرۆشانو سپای داگیرکەر هەر بۆیە کەوتەنە هێرشێکی بەر بڵاو لەکاتێکدا ئاوری شەڕ ناوچەکەی داگیر کەردبوو،تەرمی شەهید موستەفا لەنێوغەم و پەژارەی کۆمەڵانی خەڵکدا رۆژی19790817 لە گوندی ساتیاری بەخاک سپێردرا .
شەهید موستەفا کەسایەتیەکی تایبەت بەخۆی هەبوو.خۆشەویس وجێگای رێزی کۆمەڵانی خەڵک بوو.فەرماندەیەکی سیاسی و نیزامییەکی بەتوانابوو .
بەمشێوەیە ئەم کەسایەتی بەرز و پێگەیشتوە بوو بەیەکەم شەهیدی دەستی سپای تازە بەدسڵات گەیشتوی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ناوچەی هەورامان و جوانڕۆ .
یادی پیرۆز وڕیگای پڕ ڕێبوار بێت .
تی بینی: شەهید موستافا دووکوڕو دووکچی بەیادگار ڵی بەجی ماوە دواتر هەردوو کوڕەکەی بون بە پم حدک لە ژیانی پێشمەرگایەتی وبەرخۆداندا بریندار و کەم ئەندام بوون .
بەداخێکی گرانەوە کاکە جەهانبەخش لە سنوری نیوان باشور وڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەسەر مین دەست بەجێ گیانی لەدەستدا .
کاک جەهانشادی کوڕە بچوکی شەهید موستافا لەپێشمەرگایەتی لاقێکی لەدەستداوە ئیستا هەڵودای هەندرانەو لەوڵاتی نیروژ لەگەڵ ماڵ و منادالی خۆی ژیان بەسەر ئەبات هیوای تەمەن درێژی بۆ ئەخوزین .
هەردووکەچەکانی شەهید موستفا ئیتا میردیانی کردوە وخەریکی ژیانی ئاسای خۆیانن هیوای ژیانیکی خۆشیان بۆ ئەخوازین.
نوسینی : مەنسور ئێران دەست
ئامادکردنی : کەریم جاف