بەڕێز ؛بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
سەرەتا بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەكیەتیی لاوان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە هەموو لاوان، کچان و کوڕانی خوێن گەرمی یەکەتییەکەتان دەکەین ..
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕوڵێکی بەرچاو و کاریگەری لە بزووتنەوەی ماف خوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەبووە، بەردەوام لە پێگەیاندن و ئامادە کردنی لاوان و دەنگهەڵبڕینیان بە دژی زووڵم زۆرداری پێشەنگ بووە و بە باشی ئەرکی سینفی ڕێکخراوەیی خۆی بەجێ گەیاندووە.لە ساڵوەگەری ٧٧ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیتی لاوان هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نەتەوەییەکان بە ئاوات دەخوازین.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠