کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کرد

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٤ی جۆزەردان، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی “ڕەحیم ڕەشیدی” بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا، لەسەر داوای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێوڕيسمی ٤٧ ساڵەی یەکێتیدا بەشداریی کرد و بە گەرمی لەلایەن بەرپرسانی یەکێتییەوە پێشوازییان لێ کرا.

شاندی حیزبی دێموکرات وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵ، هاوکات پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەدا بروسکەی پیرۆزبایی کۆمیتە حیزب پێشکەش کرا. لە بەشێک لە پەیامی حیزبدا هاتووە: “حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی دێرین و دۆستانەیان هەیە، بۆیە بە پێویست دەزانین لەم بۆنەدا وێڕای پیرۆزبایی دووبارەمان لەسەر پەیوەندیی دۆستانەمان پێداگری بکەینەوە و هیوامان وایە ئەم یادە هەوێنی تەبایی، یەکڕیزی و هاوسۆزیی زیاتری نێوان ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بێت”.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و یەکێتیی نیشتمانی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا لەگەڵ زۆربەی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئامادەبوو لەسەر دۆخی کوردستان و ناوچە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و لەسەر پەیوەندیی دوو لایەنە پێداگرییان کردەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا نوێنەری تەواوی حیزبەکانی ئامادەبوو لەسەر سیاسەت و پێگەی مێژوویی حیزبی دێموکرات ڕای خۆیان دەربڕی.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *