یازدە مانگ بەند کران بەسەر “سەعید سەنگەر” زیندانی سیاسی کورد دا سەپێندرا

“سەعید سەنگەر”، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، یازدە مانگ زیندانیی بە سەردا سەپێندرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، ئەو زیندانییە سیاسییە، لە ڕێگای ئانلاین دادگایی کرا و ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، پاش ئامادەبوونی لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی یازدە مانگ زیندانی بە ناوبراو ڕاگەیندرابوو.

دادگا بە پشتبەستن بە مادەی ٥٠٠ی یاسای سزای ئیسلامی، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی حکوومەت لە بەرژەوەندی حیزبەکانی دژبەری حکوومەت بە لە بەر چاو گرتنی ئەندامبوونی لە موجاهدینی خەلق”، یازدە مانگ زیندانی بە سەر ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دا سەپاندووە.

سەعید سەنگەر زیندانیی سیاسیی کورد، لەدایکبووی ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوییە، ناوبراو خەڵکی پیرانشارە و له هاوینی ساڵی ۷۹ی هەتاوی، بە تاوانی دوژمنایەتی له‌گەڵ خودا (محاربە) و پەیوەندی بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانەوە، له‌لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “فاتمی” بە ئێعدام سزا درا و دواتر لە ساڵی ۱۳٨۲ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

حوکمی هەتاهەتایی ئەو زیندانییە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٥ لەلایەن لقی ٤ی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی سنە بۆ ١٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

ساڵی ٩٥ حوکمی ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات ڕێگری لە ئازادکردنی ناوبراو کرد و بەبێ ئیزنی مورەخەسی لە زیندانی ورمێ لە حاڵی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیەتی. 

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *