ڕێگری کردنی ئیتلاعات لە ئازادکردنی تەحسین دادڕەس زیندانی سیاسی کورد

بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی مەریوان کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە، بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مافی مەرەخەسی و ئازادیی مەرجدار بێبەش کراوە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ، تەحسین دادڕەس، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی سنە، پاش ٣١ مانگ بەندکران لە کۆی شەش ساڵ حوکمەکەی( زیاتر لە یەک لەسەر سێی حوکمەکەی) لە مافی مەرەخەسی و ئازادیی مەرجدار بێبەشە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە راگەیاند کە، کەسێک بە ناوی” ئیبراهیمی” لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان رێگرە لە مەرەخەسی و ئازادیی مەرجداری ئەو بەندکراوە سیاسییە. وتیشی هەوڵەکانی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لەم بارەوە نەتەنیا بێ ئاکام بووە، بەڵکوو بە هۆی گوشاری ئیتلاعاتی مەریوانەوە ئەو بەندکراوە لە بەندیخانەی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.


ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی، کە ئیبراهیمی لە وڵامی داواکاریی بنەماڵە و پارێزەکەی تەحسین دادرەسدا وتوویە:” ئازادکردنی تەحسین دادرەس بە زیانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە”.
ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی ٣١ مانگ بەندکرانیدا تەنیا جارێک و ئەویش بۆ نەشتەرگەری مەرەخەسی پێدراوە.


تەحسین دادڕەس تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی مەریوان، رۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧( ٣٠ی نوامبری ٢٠١٧) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە و ٤ مانگیش لە بەندی گشتیی بەندیخانەکانی مەریوان و سنە راگیرابوو.


دواتر نابراو لە دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان” حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ شەش ساڵ کەم کرایەوە.


تەحسین دادڕەس رۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠( ٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠) پاش ئەوەی چەندین جاربەرپرسانی بەندیخانەی مەریوان داواکاریی ناوبراویان بۆ مەرەخەسی رەد کردەوە، لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا ناوبراو بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە و ئێستا ماوەی حوکمەکەی لەو بەندیخانەیەدا تێپەڕ ئەکات.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *