پیرانشار/ سەید ئەحمەد سابری دیسان دەستبەسەر کرایەوە

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار لاوێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێ بە ناوی ”سەید مستەفا سابری“ و کوڕەکەیان بە ناوی ”سەید ئەحمەد سابری“ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان پشکنیوە و دوای دەستبەسەر کردنی سەید ئەحمەد بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


سەید ئەحمەد سابری ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠)، هاوڕێ لەگەڵ باوکی و چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حەسەن زادە، محەمەد ئیبراهیم زادە، سەلام بازرگانی و محەمەد ڕەسووڵ ئەلیاسی دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


سەرەڕای تێپەڕینی چوار مانگ لە دەستبەسەر کرانی سەلام بازرگانی و محەمەد ئیبراهیم زادە چارەنووسیان نادیارە و هێشتا بنەماڵەکانیان نازانن کە لەکوێ ڕاگیراون.

 

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *