چالاکێکی سیاسیی کورد بە ٥ساڵ زیندان حوکمدرا

سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کە لە کوردەکانی خۆراسانە و لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەستبەسەرە لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامییەوە بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.
پارێزەری ئەو چالاکە سیاسیە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٥ جۆزەردان لە هەژماری تویتری خۆیدا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوەو گوتی سزاکەی پێداچوونەوەی پێدا ناکرێ.
بە پێی حوکمی دادگا، ئەو بەندکراوە لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تارانەو بە تاوانی ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم و بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە و هەروەها دوو ساڵ لە بەشداریکردن لە هەموو گرووپ و کۆمەڵەیەکی سیاسی بێبەش دەکرێ.
شایانی باسە کە سەکینە پەروانە خاکەلێوەی ئەمساڵ بەهۆی نووسینی دروشم لە گرتووخانەی ئەوین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە. دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی بۆ نەخۆشخانەی دەروونی ئەمین ئاوای شاری “ڕەی” گوازراوەتەوە و دوای ٢٥ ڕۆژ سەرلەنوێ گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین و لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبا.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *