سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی کورد، بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە

ژنێکی کوردی خەڵکی خوراسانی رەزەوی کە زستانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، بۆبەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سەکینە پەروانە، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پارێزگای خوراسانی رەزەوی دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی دەروونی ئەمین ئاوا، لە حالێکدا دەموچاوی رەش بووەتەوە و جێگای لێدانی پێوە دیار بووە، جارێکی دیکە بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.


سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩(٧ی فێوریەی ٢٠٢٠) لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە کوردە بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کورستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و سەرەڕایی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان، بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە کە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی دابین بکات، تا ئێستا لە دەستبەسەرگە ڕاگیراوە.

سەکینە پەروانە مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی دروشم نووسین لە بەندیخانە ئێڤین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە و دوای چوار ڕۆژ مانەوەوە لەو بەندیخانەیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی کراوە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *