ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: ئێران بەرپرسی یەک لەسەر سێی هەموو ئێعدامەکان لە جیهانە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئیعدامدا بڵاوی کردۆتەوە، ئێرانی بە بەرپرسی یەک لەسەر سێی ئیعدامەکان لە جیهاندا تۆمار کردوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سەبارەت بە ئیعدامکردن لە وڵاتاندا بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٦٥٧ کەس لە جیهاندا ئیعدام کراون، دوای وڵاتی چین ئێران بە ئیعدامکردنی ٢٥١ کەس لە ڕیزبەندی دووەم‌دایە و بەرپرسی یەک لەسەر سێی ئێعدامەکانی هەموو جیهانە.

لە لایەکی تریش ئەم ڕێکخراوە باسی لەو کەسانە کردوە کە لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەست داوە و، هەروەها بە ئاماژەدان بە ئیعدامکردنی منداڵان باسی لەوە کردوە کە ئێران یەکێک لەو وڵاتە داخراوانەیە کە لە ئیعدامکردنی منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ هەر بەردەوامە و ئەمەش پێچەوانەی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانە کە ئێران لە ساڵی ١٣٧٢ ەوە تێیدا بەشدارە.

لەم راگەیەندراوەدا ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی هەروەها باسی لەوە کردوە  کە بۆ یەکەمین جار بە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوو ژمارەی ئیعدامکراوان لە جیهاندا بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە نزیک بە ٧٠٠ کەس، کە بە بڕوای ئەم ڕێکخراوەیە ژمارەی ئیعدمکراوان لە ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارانەیە کە بڵاوکراونەتەوە، کە ئەمەش جێی ڕەخنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بەم هۆیەوە پارێزرانی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەمە توندوتیژییەکان لە کۆمەڵگەدا زیاتر دەکا و زوڵمێکیشە کە لە بنەماڵەی ئیعدامکراوان دەکرێت.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *