ئیسماعیل موریدی ٧ ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە ماوەی پێنج ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان ڕاگیراوە مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”ئیسماعیل موریدی“ ماوەی ٧ ڕۆژە لە ناو بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە و ئەمەش نیگرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.


ئیسماعیل موردی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٢ی فێوریەی ٢٠٢٠)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕێگری ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ئازادی مەرجدار و یان پێدانی مرەخەسی بە ناوبراو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان مانی لەخواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧١٥ ( ٢٨ی مەی ٢٠١٥) لەلایەن هێزەکانی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی چوارەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ”حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی“ حوکمی ١٠ سال بەندکرانی بەسەردا سەپا.

حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی ئەو بەندکراوە سیاسیە دووبار نێردراوە بۆ دیوانی بەرزی وڵات و دواجار لەلیەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.

وێرای ئەوەی کە ئیسماعیل نیوەی حوکمەکەی تێپەڕاندووە، بەڵام داواکاری بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ مافی مرەخەسی و تەنانەت ئازادی مەرجداری ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و ئیتلاعات و سپای پاسداران ڕێگری دەکەن.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *