بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی مەریوان حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە ماوەی شەش مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هەواڵی دەستبەسەرکرانی میدیایی نەکراوە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو هاووڵاتییەکی خەڵکی بە ناوی ” ئارام خوسرەی” تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی نێعمەت، پاییزی ساڵی ٢٧١٩( پایزی ٢٠١٩) لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدایە.


ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتیشی کە، ئارام خوسرەی ساڵی رابردوو ماوەی چەند مانگێک ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە و پاش دابڕان لەو حیزبە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری سنە لە سنووری مەریوان لە لایەن ‌هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


شایانی باسە ئارام خوسرەوی لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لە کاتی دەستبەسەربوونی تا ئێستاش مۆڵەتی مەرەخەسی پێ نەدراوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام خوسرەی لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی” هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *