خامنەیی ئیدەعا دەکات کە دەستێوەردانی دەرەکی هۆکاری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان لە ئێرانن

ڕۆژی شەممە ١٤ی جۆزەردان، “عەلی خامنەیی” ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە ساڵڕۆژی مەرگی “خومەینیـ”ـدا، خۆپیشاندانە خەڵکییەکان پەیوەند داوەتەوە بە دەرەوەی وڵات و وتوویەتی: “بەهێزترین ئاواتی دوژمنانمان بۆ زیانلێدان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆپیشاندانەکانی خەڵکە”.

“خامنەیی” دژایەتیی خەڵک لەگەڵ دەسەڵاتی بە دەستێوەردانەکانی ئامریکا زانیوە و ئیدعای کردووە: “ئێرانییە خیانەتکارەکان هەواڵی هەڵە و ناڕاست لە کۆمەڵگەی ئێران بۆ بەرپرسانی واشنتۆن دەنێرن”.

ناوبراو لە درێژەدا بە بێڕێزیکردن بە خەڵک، وتوویەتی: “ئەو کەسانەی شک و گومانیان لەوەی هەیە کە خەڵکی ئێران پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئاخوندەکان نییە، کەسانێکی ساویلکەن”.

ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بەبێ ئەوەیکە لە قسەکانیدا ئاماژەیەک بە گرانییەکانی ئەو دواییانە و هەروەها بژێویی ژیانی خەڵک بکات، ئیدعای کردووە کە چەند کەسێک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا پیشان دەدەن کە دەسەڵاتی ئێران لە سەرەمەرگدایە.

“خامنەیی” لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە لە شۆڕشی “فەرانسە”دا خەڵکی ئەو وڵاتە خەباتیان نەکرد و هەمان ئەو بنەماڵانەی کە بە دژیان شۆڕش کرا گەڕانەوە بۆ دەسەڵات و هەروەها وتوویەتی: “دەبێ بە هەموو هێزەوە لەگەڵ ماهوارە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەڕێکی هەمەلایەنە بکەین”.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *