سەپاندنی سەزای بەندکردن بە سەر چاڵاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان جوانمێر مورادی

چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە زستانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری کرماشان دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.
جوانمێر مورادی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
دانیشتنی دادگای ناوبراو کۆتایی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بەڕێوە چووە و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە رەسمی ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە.

جوانمێر مورادی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *