‌ ئازاد بوونی زیندانی سیاسی کورد وەحید نەبی زادە دوای ١٢ ساڵ

ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی وەحید نەبی زادە زیندانی سیاسی کورد دوای ١٢ ساڵ بەند کران بە مەرج ،دوای ڕازی بوونی بەرپرسانی زیندانی زەنجان لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد بوو.
ئەو زیندانییە سیاسییە لە ماوەی ئەو ١٢ ساڵە دا لە مافی مەرەخەسی بێ بەش بوو، وەحید نەبی زادە خەڵکی گوندی( گڵ ئادام) سەر بە سەڵماس لە ساڵی ١٣٨٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرا، بۆ ماوەی چوار مانگ لە شەرایەتێکی سەخت لە ژێرلێپێچینەوە دا بوو،دوای چوار مانگ ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کراوە. ناوبراو دوای چەند مانگ بە تومەتی محاربە لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەی حکوومەت لە لایەن دادگای شوڕشی شاری خۆی سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپا.
ئەو حوکمە دوای پێداچوونەوە لە دیوانی بەرزی وڵات بۆ ٢٥ ساڵ بەند کردن و تەبعید بۆ بەندیخانەی زنجان کەم کرایەوە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *