سەپاندنی سزای ١١ ساڵ بەندکران بە سەر چالاکی مەدەنیی کورد ئەیوب سەلاح وەرزی

ئەیۆب سەلاح‌وەرزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دەڕەشاری سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی ١ی دادگای شوڕشی ئیلام سزای ١١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەیۆب سەلاح‌وەرزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی بێڕێزی بە بەرپرسان و پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن لقی ١ی دادگای شوڕشی ئیلام سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئێلام دەسبەسەر کرابوو و دوای تەوابوونی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *