سەپاندنی حوکمی زیندان بۆ دوو هاووڵاتیی شنۆیی لە دادگای پێداچوونەوە، پشتڕاست کرایەوە

دادگای پێداچوونەوە ورمێ حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بە سەر هەر یەک لە دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ڕەحیم ڕەفعەتی، کوڕی محەممەد و ڕەحمان تابش، کوڕی موراد”، خەڵکی شنۆ، دا سەپاند

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی، بە تۆمەتی “هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە، مانگی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرابوون.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *