میلیتاریزە کردنی شاری بۆکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە

ژمارەی دەسبەسەرکراوانی بۆکان گەیشتە ١٠ کەس و لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد، کە دوو کەسیان ژن بوون لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان،ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لانیکەم شەش ماشێنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو و ورمێ ڕژاونە نێو شاری بۆکان و بە پێکهێنانی کەشی سەرکوت و تۆقاندنی خەڵکی ئەو شارە، دەستیان کردووە بە دەسبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان و تا ئێستا لانیکەم ٨ هاووڵاتی بە ناوەکانی، ڕۆژین محەممەدپوور، فەریبا ئەحمەدی، حوسێن میهرەبانی، هێرش ڕەسووڵپوور، فواد محەممەدپوور، قادر ڕەسووڵپوور، محەممەد حاجی ڕەسووڵ پوور و عەلی زولفی دەسبەسەر کراون و جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کەسی دیکەش لەو شارە بە ناوەکانی عەزیمە ناسری و حوسێن گەردشی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون.
لە لایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی بۆکان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “دیاکۆ زەردەشتی” خەڵکی نەغەدە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەسبەسەر کراوە و بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانبار لانیکەم ١٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان، نەغەدە، پیرانشار و کەڵاتەرزان لەلایەن هێزە سەرکوت‌کەرەکانی رێژیمی ئێران دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون کە لەو ڕێژەیە ٣ کەسیان ئازاد کراون و لە چارەنووسی ٤٧ کەسەکەی دیکە تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لە بەر دەستدا نییە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *