لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ٣٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”سەید کامیل ئەحمەدی“ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید کامیل ئەحمەدی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و دوایی دوو حەوتوو چارەنووسی هێشتا نادیارە.


بە پێی ئامارەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە سەرەتای مانگی ژوئیە (١٥ ڕۆژ)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، لە شاری شنۆ ٨ هاووڵاتی، لە شاری مەهاباد ٦ هاووڵاتی، لە شاری بۆکان ٤ هاووڵاتی، لە شاری پیرانشار ٣ هاووڵاتی، لە شاری سەردەشت ٢ هاووڵاتی و لە شارەکانی شاباد، جوانڕۆ، کرماشان، نەغەدە، مەریوان، سەقز و سنە هەر کام یەک هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *