ڕۆژنامەنووسێکی کورد دوای ئەوەی لە لایەن تورکیاوە دیپۆرتکرایەوە دەستبەسەر کراوە

نەسروڵلا لەشەنی، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بۆ ئێران دیپۆرت کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەریان کردووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، نەسروڵڵا لەشەنی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی لوڕستان کە ماوەی چەند مانگێک لە هەرێمی کوردستان بووە و دوایی ڕووی لە وڵاتی تورکیا کردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستبەسەر و دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە.


ئەو ڕۆژنامە نووسەوە دوای ئەوەی کە ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان (٦ی ژوئەن) لە ڕێگای شاری خۆی دیپۆرت کراوەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە دەستبەسەر کراوە.




ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ٢٧١٦ (٢٠١٦) دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرا.


نەسروڵڵا لەشەنی لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران (ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی) لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ساڵی دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆرشی تاران بە تۆمەتی کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی حکوومەت حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ هەموو جۆرە چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێ قەدەغە کرا.


نەسروڵڵا لەشەنی پاییزی ڕابردوو دوای ئەوەی لە بەندیخانە هاتە مرەخەسی ڕووی لە باشووری کوردستان کرد و چەند حەفتە پێش ئێستا چووەتە وڵاتی تورکیا و لەوێوە دەستبەسەر و دیپۆرت کراوەتەوە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *