دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە پیرانشار

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی دیکەیان دەستبەسەر کرد.


بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو ، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ٩٩ (٣١ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی ”شێلم جاڕان“ـیان دەستبەسەر کردووە.


ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە عومەر خاکزاد ڕاگەیەندراوە و پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عومەر خاکزاد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و لەکاتی دەستبەسەرکراندا بێڕێزیی پێکراوە و لێی دراوە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *