بەندکراوێکی کورد دوو ساڵە لە بەندیخانەی ئەردەبیل بێ هەبوونی مافی مرەخەسی ڕاگیراوە

خۆڕاگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل ڕاگیراوە، سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشا مافی مرەخەسی پێ نەدراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، حەسەن جووجە گەڵونی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لە دوو ساڵ لەومەوبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل ڕاگیراوە، هێشا لە مافی مرەخەسی بێ بەشە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە کوردە بەر لێبوردنی نەورۆزیش کەوتووە، بەڵام دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێگر بووە لە ئازادی بە مەرجی ناوبراو.


حەسەن جووجە گەڵوانی، خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە . ناوبراو رۆژی شەممە ٢٩ ی بانەمەڕی ٩٧ (١٩ مەی ٢٠١٨)، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی راگەیاند کە، حەسەن جووجە گەڵوانی لە لایەن دادگای سەربازیی ورمێ بە تۆمەتی” هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیلی بە سەردا سەپاوە.


جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سوپایورمێ بووە و لە کاتی دانیشتنی دادگا مافی وەرگرتنی پارێزەری نەبووە.

حەسەن جووجە گەڵوانی، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٩٧، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل و تا ئێستا لە مافی مرەخەسی بێ بەش بووە.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *