زیندانییەکی سیاسیی کورد مەترسی تووشبوون بە کۆرۆنای لەسەرە

زیندانیی سیاسیی کورد “حەبیبوڵڵا لوتفی” لە زیندانی سنە مەترسی تووشبوون بە کۆرۆنای لەسەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستان، “حەبیبوڵڵا لوتفی” ئەو زیندانییە کوردەی کە بە زیندانیی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە و ماوەی ١٣ ساڵە بە بێ بوونی مافی مەرەخەسی لە زینداندا بەسەر دەبا، ماوەی چەند ڕۆژ دەبێ نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەرکەوتووە و دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە و تاوەکوو ئێستا هیچ چارەسەرێکی پزیشکیی بۆ نەکراوە.

جێی ئاماژەیە کە ساڵێک لەمەوپێش پزیشکیی تایبەتی زیندانی سنە ڕایگەیاندبوو کە ناوبراو تووشی نەخۆشی  سەندروم و خەمۆکی  بووە و لە دۆخێکی تەندروستی خراپدا کات بەسەر دەبا.

“حەبیبوڵڵا لوتفی”، چالاکی سیاسی و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری، لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەسبەسەر و بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا و دوای تێپەڕینی ١٠ ساڵ بەسەر بەندکرانیدا حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە.

جێی ئاماژەیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیندانەکان پڕ مەترسیترین شوێنی تووشبوون بەو ڤایرۆسەن و تاوەکوو ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانییان تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە و گیانیان لەدەست داوە، لەگەڵ ئەوەی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری ئازادکردنی بەشێک لە زیندانییەکانی لە زیندانەکانی ئێراندا، بەڵام زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی هەروا لە زیندانەکاندان و مافی مەرەخەسیان پێ نادرێت و مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لەسەرە، هەر ئەم هەڵاواردانە  بۆ پێدانی مافی مەرەخەسی بووەتە هۆی چەند سەرهەڵدان و ناڕەزایەتی لە زیندانەکانی ئێراندا و لە لایەکی تریش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ چەندین جار داوایان لە ئێران کردوە کە زیندانییەکان  ئازاد بکا.

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *