ئیعدام کردنی زیندانییەکی سیاسی کورد پاش ١٧ سال مانەوە لە زیندان.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی “مستەفا سەلیمی”، زیندانیی سیاسیی کوردی لەدار دا.
مستەفا سەلیمی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ۲۳ی خاکەلێوە دوای ۱۷ ساڵ مانەوە و بەندکران لە زیندان ئێعدام کرا. ناوبراو بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم و تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.
مستەفا سەلیمی ڕۆژی ۸ی خاکەلێوە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا و پاش ئەوەی داوای چوونە مەرەخەسی‌یان لە لایەن بەرپرسانی زیندانی سەقزەوە بێ‌وەڵام مایەوە، وێڕای دەیان بەندکراوی دیکە لە دەرفەتێکدا لە زیندان ڕایان کرد.
دوای ئەم ڕووداوە بەشێک لەم بەندکراوانە لە رێگەی جۆراوجۆرەوە گیرانەوە، یان ڕادەستی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕێژیم کرانەوە کە مستەفا سەلیمی یەک لەوان بوو.
مستەفا سەلیمی خەڵکی گوندی ئیلۆی سەقز بوو. ناوبراو وەک چالاکێکی سیاسی و دژبەری ڕێژیم ساڵی ۱۳۸۲ی هەتاوی بەدوای تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیرا.
ناوبراو دواتر بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی و تێکهەڵچوونی نیزامی لەگەڵ حکوومەت کە تێیدا چەند کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژرابوون، دادگایی و سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا.
مستەفا سەلیمی دوای ڕادەستکردنەوەی بە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بردرایەوە زیندانی ناوەندیی سەقز و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ۲۳ی خاکەلێوە لەدار درا.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،هەر وەک لە چەند ڕۆژی رابردووش دا ڕامانگەیاندبوو کە مەترسی لە سەر گیانی زیندانیانی سیاسی هەیە وکۆماری ئیسلامی وەزعی خەراپی سیاسی و ئابووری ئێران دەکاتە بەهانە بۆ سەرکوت کردنی زیاتری چاڵاکانی سیاسی و مەردەنی، هەر بۆیە وێرای مەحکوم کردنی ئەو تاوانە دژی ئینسانییە داوا لە هەموو ڕێکخراوکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە هەر ڕێگایەکی مومکین گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی و رێگە نەدەن هەروا بە سانایی دەست بە ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بکا . ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠

About The Author

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *