ناسنامەی ١١ بەندکراوی توشبوو بە پەتای کرۆنا لە بەندی ١٥ بەندیخانەی ورمێ ئاشکرا کرا.
2020-04-08 در 22:34 توسط adnan

دوای ئەوەی کە دەیان بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە گومانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراونەتەوە، ناسنامەی بەشێکیان ئاشکرا بوو.
ناسنامەی ١١ کەس لەو بەندکراوانە کە ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ لە نێو بەندیخانەی ورمێ پشتڕاستی دەکەنەوە تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ بێهنام فروزەندە دڵ کوڕی رەزا ٢_ محەمەد حوسێن ئیرەج نیا کوڕی ئەحمەد ٣_ ئەکبەر کامڵ منگل کوڕی محەمەد عەلی ٤_ ئومید ئەفراسیابی کوڕی یەدوڵا ٥_ ئەحمد مەنوچێهری کوڕی کورش ٦_ کەریم ئەشرەفی کوڕی عەلی رەزا ٧_ حامید فیروزە کوڕی محەمەدرەزا ٨_ حوجەت نوری کوڕی یەدوڵا ٩_ حەمید موعەزەم کوڕی موحسێن ١٠_ نەوید بەیگی کوڕی مەجید ١١_ سابیر کاسب
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ورمێ لەوبارەوە ڕاگەیاند کە، گواستنەوەی بە کۆمەڵی ئەو ٥٠ بەندکراوە نیگەرانی باقی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە لێکەوتووەتەوە.
لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کە تایبەتە بە بەندی بەندکراوای ماددە سڕکەرەکان نزیکەی ٤٥٠ بەندکراو ڕاگیراون.