0

زندانیان سیاسی / کوردستان

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان یەک ساڵە بێ دادگایی کران لە بەندیخانە ڕاگیراون

2020-04-08 در 22:35 توسط

دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری بۆکان کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا دادگایی نەکراون و لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگیراون.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”هیوا قوربانی ئەقدەم“ و ”محەمەد ئەلیاسی“ سەرەڕای ئەوە کە یەک ساڵە دەستبەسەر کراون، بەڵام هێشتا نە دادگایی کراون و نە مافی مرەخەسییان پێدراوە.


ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی قەرەگوڵ ڕۆژی شەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ (٦ی ئاوریلی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ پاسگای ”قەرەمووسالی“ دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان ڕاگیراون.


ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

دیدگاهتان را بنویسید